لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان: خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین سەركەتوو نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین لەهەرێمی كوردستان سەركەوتوو نابێت و خوێندكاران پێوەی باپەند نابن.

شەمۆل ئاشین ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن دوو پێشنیار هەبوو، یەكیان ئەوە بووە خوێندن بەگشتی رابگیرێت تادۆخی كۆرۆنا لەهەرێم یەكلایدەبێتەوە، پێشنیاری دووەمیش ئەوە بوو خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی پێشتر پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین تاقیكراوەتەوەو بەشێكی زۆری خوێندكاران لەپەروەردەی پارێزگاو قەزاو ناحییەكان پێوەی پابەند نەبوون ئەوەش ئەوە دەردەخات كە دەستپێكردنەوەی خوێندن بەو سیستمە سەركەوتن بەدەستناهێنێت و كەرتی پەروەردە دوادەخات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، خانەوادەی خوێندكاران لەهەرێمی كوردستان توانای ئامادەكردنی پێداویستییەكانیانی بۆخوێندنی ئۆنلاینیان نییە.

پێشتر لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا خوێندن لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی و پەیمانگاكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام بێت.

دواتریش وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا رۆژی شەممە رێكەوتی 17ی ئەم مانگە خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەست پێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا