بڕیاری نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

یەکێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بە ئەلكترۆنی یاخود خوێندنی ناوپۆل دەدرێت”.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “بارودۆخی تەندروستی بڕیار لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەناو پۆل دەدات، ئەوەی بەلای ئێمەشەوە گرنگە ئەوەیە ساڵی خوێندت نەفەوتێت و بەهەر شێوازێك بێت خوێندن بەردەوام بێت”.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی “ئەمڕۆ كۆبونەوەی پێویست دەكرێت، هەر بڕیارێكیش بدرێت پشتگیری لێدەكەین بەومەرجەی لە بەرژەوەندی مامۆستاو خوێندكاران بێت، بەڵام زۆربەی بۆچونەكان لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ناوپۆلدان”.

بەوتەی ئەحمەد گەرمیانی ئەگەر لایەنە تەندروستیەكە رێگە نەدات قورسە بڕیاری گەڕانەوە بۆ ناوپۆل بدرێت، چونكە تائێستا راپرۆتی تەندروستی ناڕوونی تێدایە، ئەوانیش وەك یەكێتی مامۆستایان چاودێری دەكەن بۆئەوەی بزانن چ بڕیارێك دەدرێت دواتر تێبینی خۆیان دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا خوێندن لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی و پەیمانگاكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا