کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوبات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی1ی ئادار، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەنزیکەی دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15پلەى سیلیزى

سلێمانی :12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14پلەى سیلیزى

زاخۆ : 6پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3پلەى سیلیزى

سۆران : 14پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا