بەڕێوەبەری نوێی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستبەكاربوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە15ی ئایار، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانیدا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەئامادەبوونی عەمیدی مافپەروەر، ئاسۆ تەها عەبدولکەریم بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، عەقیدی پۆلیس عەلی ئەحمەد عەزیز، وەک بەڕێوەبەری نوێی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی(104) دەستبەکاربوو.

هاوکات، عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولكەریم پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەری نوێ كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكانیدا.

لەهەمان كاتدا سوپاس‌و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی بەڕێز عەقید دڵشاد عەبدوڵا حەمە ئیسماعیل بەڕێوەبەری پێشوی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن كرد، كە لەڕابردودا سەركەوتووانە كارەكانی‌ ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا