قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکە کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە رۆژی دووشەمە١٥ی نیسانی ٢٠٢٤، لە کەلار بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان، وتیشی، لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

قوباد تاڵەبانی، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە، باسی لەوەشکرد نەک هەر دەبێت ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەکە بکرێت، بەڵکو پێویستە کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەکەدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە و بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی ڕاگەیاند، پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادە بکەن کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پاش گوێگرتن لە داواکاری و کێشە و گرفتەکان، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا، لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا