پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 77 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین و دۆخی ئابووری ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد.