11 ملیۆن کەس مانگانە موچە لە حکومەتی فیدراڵ وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، حاكم زامل جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مانگانە 11 ملیۆن کەس موچە لە حکومەتی فیدراڵ وەردەگرن.

لە کۆبوونەوەیەکدا حاکم زاملی لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق بە وەکالەت هانی ئەلعەقابی و چەند کادرێکی پێشکەوتوو وتی، هاوڵاتیان بە شێوەیەکی گشتی داوای دامەزراندن و خزمەتگوزاری دەکەن، هەر بۆیە دوێنێ دوای خوێندنەوە بۆ یاسای پاراستنی ئاسایشی خۆراک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

حاتم زامل ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگیان لەگەڵ  حەمید نەعی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆمان دەرکەتووە مانگانە 11 ملیۆن کەس موچە لە حکومەتی فیدراڵ وەردەگرن.

وتیشی، 300 هەزار دەرچووی زانکۆی حکومی ناحکومیمان هەیە، لەگەڵ خۆپیشاندەران گفتوگۆمان کردووە ئەوەی داوای دەکەن مافی خۆیانە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا