هاووڵاتییەک بەهۆی هەڵەی پزیشکەوە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتییەکی کوردی کەرکوک دوای ئەوەی دەستی دەبڕێت، دەچێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت “بەبێ پرسکردن” بە کەسوکارەکەی، بە سڕکردنی گشتی نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و دوای دوو کاتژمێر گیان لەدەستدەدات.

سەڵاح جەبار تەمەن 63 ساڵ، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی شۆراوی کەرکوکە، شەوی ڕابردوو یەکشەممە، 31-12-2023 لەکاتی پەرچکردنی داری باخچەکەی، دەستی خۆی بڕی و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، چووە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شارەکە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر گیانی لەدەستدا.

بە وتەی کەسوکاری ئەو هاووڵاتییە کوردە، هۆکاری مردنی سەڵاح جەبار کەمتەرخەمی پزیشک و ستافی نەخۆشخانەکە بووە.

دەڵێن، سەڵاح بۆ وەرگرتنی چارەسەری، پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بچووک هەبوو و داوایانکردووە بە سڕکردنی گشتی (بەنج عام) بۆی نەکرێت، بەڵام پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە بەبێ پرسی ئەوان بە سڕکردنی گشتی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ کردووە و، دوای دوو کاتژمێر لە نەشتەرگەرییەکە گیانی لەدەستداوە.

کەسوکاری ئەو هاووڵاتییە کوردە دەشڵێن، دوای ڕووداوەکە سکاڵای یاسایییان لەسەر پزیشک و نەخۆشخانەکە تۆمارکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کەرکوک و نەخۆشخانەکەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

وێنەی ئەو هاووڵاتییەی بەهۆی هەڵەی پزیشکەوە گیانی لە دەستدا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا