پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، “لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێرەوە لە باکوری عێراق و سوریا، تا ئێستا 471 بارەگای پەکەکە کراونەتەئامانج و 254 ئەندامیش کوژراون”.
خڵوسی ئاکار لە بارەگای ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی سەربە هێزە زەمینییەکانی تورکیاوە ئاماژەی بەوەکرد، “ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر، بە هێرشێکی ئاسمانی دەستیپێکردووە کە بەرفراوانترین و کاریگەرترین هێرش بووە لەماوەی ڕابردوودا”.
وتیشی، “ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی بەردەوامی هەیە”.
بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر کرد دژی پێگە و بارەگاکانی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە هەرێمی کوردستان و باکوری سوریا.