بە چوار مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا عێراقییەكان بڵاو‌یانكردەوە، بە چوار مووشەك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای‌ ئەنباری‌ رۆژئاوای عێراق بۆردومانكرا.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانە گیانی و مادییەكانی ئەو هێرشە هێشتا دیارنییە.

هەفتەی رابردوودا چەند پێگەیەكی سەربازی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا لە رێگەی درۆن و مووشەك لەلایەن گرووپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران چەندین جار هێرشی كرایەسەر.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەمەریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، 900 سەربازی لە سووریا و 2500یشی لە عێراق هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا