حکومەتی هەرێم دەنگۆی بوونی بنکەی ئیسرائیلی لە هەرێم رەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە،لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە بەڵام ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە”.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی کانوونی یەکەمی 2023، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە،لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی وتەبێژەکەیەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخاتەوە و دەڵێت، “ەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە،بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە”.

گرووپە چەکدارییە میلیشیاکانی عێراق بە بەردەوامی بنکە و بارەگاکانی هێزە بیانییەکان سەرکردایەتیی ئەمریکا لەناو خاکی عێراق دەکەنە ئامانج و دواین جاریش لە رۆژی 27ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا