گەنجێك بەهۆی گۆڕینی رەگەزیەوە لەلایەن برایەكیەوە كوژرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، گەنجێك لەلایەن برایەكیەوە كوژراوە، بكوژەكەش لە هەرێمی كوردستان نەماوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هۆكاری كوشتنی ئەو كەسە ئەوە بووە كە رەگەزی خۆی گۆڕیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیك گوندی بابوخكێ سەر بە ناحیەی مانگێش لە سنووری پارێزگای دهۆك تەرمێك دۆزرایەوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە فەیسبووكی خۆی ئاماژەی بەوەدا، ئەو بكوژەكە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەژی و چەند رۆژێك پێش ئێستا چووەتە دهۆك و “براكەی” خۆی بردووەتە دەرەوە و بە كڵاشینكۆف كوشتوویەتی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بە ماددەی 406 كردووەتەوە كە پەیوەندیدارە بە رووداوی كوشتنەوە.

لەبارەی ناسنامەی كوژراوەكەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، گەنجەكە ناوی (د.ئـ)ـە و تەمەنی 23 ساڵە و خەڵكی پارێزگای دهۆكە.

ئەوەشهاتووە، تەرمی گەنجەكەیان گەیاندووەتە پزیشكی داد و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا