پێنتاگۆن لەبارەی لەكاركەوتنی فەیسبوكەوە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوە دەكەن لەوەی ئایا هەڕەشەی ئەمنی لەپشت وەستانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوەیە یاخود نا.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیكترۆنی كۆمپانیای فەیسبوكەوە بڵاویكردەوە، پێناچێت لەكاركەوتنی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی بە هێرشی هاككردن و ئەلیكترۆنییەوە هەبێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕو، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە لەهۆكاری لەكاركەوتنی لەناكاوی ئەپەكانی فەیسبوك و ئینستگرام و وەتس ئەپ، تا ئێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە، 4ی تشرینی یەكەمی 2021، تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەكاركەوتن، هاوكات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیكتۆك و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەكی تر لە بەشێك لە وڵات كێشەی تێكەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا