پۆلیسی دهۆك سێ‌ كەس دەستگیردەكات بە دۆلاری ساختەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی سێ كەس رادەگەیەنێت، كە زیاتر لە 500 هەزار دۆلاریان ساختە كردووە، یەكێكیشیان ئافرەتە و و دوای ئاشكرابوون و دەستگیركردنیشیان رادەستی دادگای ئەو شارە كراون.

رۆژی یەكشەممە 18_6_2023 هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پۆلیسی دهۆك سێ تۆمەتباری دەستگیركردووە، كە یەكێكیان ئافرەتە و پارەیان ساختە كردووە.

وتیشی، یەكەم كەس لەو سێ كەسە، كە دەستگیر كرا، بڕی 29 هەزار دۆلاری ساختەی لە دەست بوو و خۆی لە شوێنێك شاردبووەوە، بەڵام تیمەكانی پۆلیسی دهۆك بەدواداچوونیان بۆ كرد و دواتر دەستگیریان كردووە.

روونیشیكردەوە، دوای ئەوەی تۆمەتباری یەكەم دەستگیر كرا، دانی بە تاوانەكەیدا نا و بە پۆلیسی وت، كە دوو كەسی دیكەیشی لەگەڵ دایە، دواتر تیمەكانی پۆلیس لە هەڵمەتێكدا دوو تۆمەتبارەكەی دیكەیشی دەستگیر كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سێ كەسە بڕی 570 هەزار دۆلاریان ساختە كردبوو و تەواوی پارە ساختەكەیان دەستی بەسەردا گیرا.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك باسی لەوەش كرد، بەپێی ماددەی 456 ی یاسای سزاكان دەستبەسەركراون، سەرنجی خستە سەر ئەوەیش كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئافرەتە و تەمەنی هەر سێكیان جیاوازە، بەشێوەیەك یەكێكیان تەمەنی 22 ساڵە و ئەوانی دیكەیش 30 ساڵ و 37 ساڵانن و خەڵكی هەرێمی كوردستانن و دووانیان خەڵكی دهۆكن و یەكێكی دیكەیشیان لە بنەڕەتدا خەڵكی هەولێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا