پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ماوه‌ى چوار رۆژه فرۆشی بانکی ناوەندی بە زیاتر لە 55 % دابەزیوه، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك نییه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاى 100 دۆلار بۆ 135 هه‌زار كه‌مبكرێته‌وه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێسى رونكردنه‌وه، ئه‌و پرۆژه بودجه‌یه‌ى به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌هاى 100 دۆلار به 145 هه‌زار جێگیركراوه.
وتیشى، ماوه‌ى چوار رۆژه فرۆشی بانکی ناوەندی بە زیاتر لە 55 % دابەزیوه و چاوه‌روانیش ناكرێت به‌هاكه‌ى كه‌مبكرێته‌وه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانى بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار، بۆ رێگریكردنه له چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دۆلاره‌ى له‌ناوخۆى عێراقدا هه‌یه.
پێش گه‌یشتنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مانى عێراق، پێشنیازكرا رێژه‌ى باج خستنه‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه، له‌و روه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌كرد، كه‌مكردنه‌وه‌كه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆچونێك هه‌یه ئه‌و لێبرینه دوابخرێت و له ئێستادا جێبه‌جێنه‌كرێت.
بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق ته‌نیا 14 ملیۆن و 54 هه‌زار و 239 دۆلاری فرۆشتووه، به‌وه‌ش فرۆشی دۆلاری بانكی ناوه‌ندیی به‌راورد به پێشوو، بۆ نیوه كه‌میكردووه.