ئەسەد: تورکیا “تیرۆریستان”ی سوریا لە شەڕی قەرەباغ بەکاردەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی سوریا جەختی لەوە کردەوە، تورکیا “تیرۆریستان”ی سوریا و وڵاتانی دیکە لە پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ بەکاردەهێنێت.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی نۆڤۆستی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد کە پاڵپشتی رێکخراوە “تیرۆرستی”یەکانی سوریا و لیبیا دەکات و دەست دەخاتە ناو ناکۆکییەکانی قەرەباغەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی تورکیا کار دەکات بۆ قوڵکردنەوەی جەنگەکان تا خەیاڵی تورکەکان لەسەر کێشە ناوخۆییەکان لاببات، بەتایبەت لەدوای ئەو ئابڕوچوونانەی پەیوەست بوون بە پەیوەندی نێوان داعش و تورکیا.

ئەسەد دەشڵێت: هەمووان دەزانن رێکخراوی داعش نەوتی سوریای لەڕێی تورکیا و بە سەرپەرشتی ئەمریکا دەفرۆشت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، تورکیا چەکدارانی بەکرێ گیراو دەنێرێتە ناو شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی قەرەباغ بۆ پاڵپشتی کردنی هێزەکانی ئازەربایجان دژی ئەرمەنییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا