بەهۆی سەرماوە كۆڵبەرێكی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی سەرماوە كۆڵبەرێكی خەڵكی ورمێ بەناوی قەسیم كەریمی لە سنوورەكانی نێوان ورمێ و توركیا گیانی لەدەستدا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەك بەناوی قەسیم كەریمی كە كۆڵبەرێكی خەڵكی گوندی “فیروزیان”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێیە، لە كاتی كۆڵبەری و لە بەرزاییی سنوورەكانی نێوان ورمێ و توركیا، بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانیلەدەستداوە.

راشیگەیاندووە، قەسیم كەریمی، تەمەن 23 ساڵە و باوكی دوو منداڵی بچووكە.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوەكەش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سەرما و شەختەلێدانەوە دوو كۆڵبەر لە سنوورەكانی بانە و ورمێ گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا