وەزارەتی دارایی: 250 ملیاری دیکە خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیاری دیناری دیکە لەرێگەی بانکی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

شایەنی باسە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکی دیکەدا ئاشکرایکرد، بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. و بڕیارە لە ماوەی 6 رۆژی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا