لە سلێمانی گردبوونەوەیەك دژی هێرشەكەی توركیا ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی رایانگەیاند، گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن لەپای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە لەلایەن توركیاوە بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردۆتەوە و رایانگەیاند، سبەینێ ڕۆژی یەكشەممە 9_4_2023 هەموومان لە (سەهۆڵەكە)شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە سەعات 3:00 ی پاشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.

باسیان لەوەشكردووە، هێرشەكەی سەر فرۆكەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا كە هەموو كوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەكی تێداحەرامكراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر كەرامەت و شكۆی كوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵكەكەی بە تایبەت دەزانین.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئێمە وەك كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن.

داواشیانكرد، خەڵكی تەواوی كوردستان و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەكەین كە پشتیوانی سلێمانی بن.

ڕوونیشیان كردۆتەوە، لە كۆبونەوەو گردبونەوەكەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا