پۆڵەتیك پرێس ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس
لەكۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتاران مافی ئاراستەكردنی پرسیاریان لەسەرۆكی حكومەت دەبێت، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی ناو كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

رۆژی یەك شەممە 4ی ئەیلوول كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەرێوەچوو، كە تایبەت بوو بەئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممەی پەرلەمان، كە لەسەر داوای سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەكە رێكدەخرێت.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەنجامی كۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممەی فراكسیۆنەكان ئەوەبووە، كە بەپێی بڕگەی 5 لەماددەی 66 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموو پەرلەمانتارێك مافی هەبێت بۆ ماوەی 2 خولەك قسە بكات‌و پرسیارەكانی ئاراستەی سەرۆكی حكومەت بكات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بەشداری كۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممە دەكەین و لەسەر ئەو چوار تەوەرەی كۆبوونەوەكەی لەسەر بەڕێوەدەچێت پرسیارمان دەبێت و چاوەڕوان دەكەین سەرۆكی حكومەت وەڵاممان بداتەوە.

بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە 8 ی ئاسایی خولی پاییزە ئەنجام بدات، كە تێیدا مەسرور بارزانی لەسەر داوای خۆی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا