دەوڵەتی یاسا: جگە لە ئەنجومەنی وەزیران كەس ئاگاداری ناوەڕۆكی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیئتیلافەكەی نوری مالكی دەڵێت، بەشێك لە كوتلە و لایەنەكان قسەی زۆریان لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی كردووە، بەڵام هەموو جگە لە پروپاگەندەیەكی بێمانا هیچی تر نییە، چونكە تائێستا جگە لە ئەنجومەنی وەزیران هیچ لایەنێكی تر ئاگاداری ناوەڕۆكی پرۆژەیاساكە نییە.

جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، تائێستا پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەكراوە.

وتیشی: داواشیان كردووە ئەو پرۆژەیاسایە بەشێوەیەك دابڕێژرێتەوە كە لە بەرژوەندی گەلی عێراق بێت ببێتە هۆكارێك بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ماف بۆ ستەملێكراوان و ئەو بەندكراوانەش بگرێتەوە كە توانای گەورەیان ئەنجام نەداوە و زیانیان بەسامانی دەوڵەت نەگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە كوتلە و لایەنەكان قسەی زۆریان لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی كردووە، بەڵام هەموو جگە لە پروپاگەندەیەكی بێمانا هیچی تر نییە، چونكە تائێستا جگە لە ئەنجومەنی وەزیران هیچ لایەنێكی تر ئاگاداری ناوەڕۆكی پرۆژەیاساكە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا