پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین) رایده‌گه‌یه‌نێت، ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی چین ده‌كات.
دیمتری پیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین) رایگه‌یاند، بۆ ئاماده‌بوون له كۆڕبه‌ندی یەک پشتێنە و یەک رێگە له‌سه‌ر بانگهێشتی شی جی بینگ سه‌رۆكی چین، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی چین ده‌كات.
پیسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رۆژانی داهاتوودا كاتی سه‌ردانی پوتن بۆ چین ئاشكرا ده‌كه‌ین.
له 20ی ئه‌یلوولی رابردوو، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ره‌زامه‌ندی له‌سەر داوه‌تننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین بۆ ئاماده‌بوون له كۆڕبه‌ندی (یه‌ك پشتێنه و یه‌ك رێگه) ده‌ربڕی، كه بڕیاره له ئه‌م مانگه تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر) له چین به‌ڕێوه‌بچێت.