پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێکیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی قسه‌كانی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دایەوە و ڕایگەیاند، “به‌كۆی ده‌نگی سه‌ركردایه‌تی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیه و دانیشتنی مام و برازا بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه نه‌ك سیاسی”.
ڕابیحه محه‌مه‌د ئه‌ندامێکیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئامانجی دیكه به‌كاربهێنێت و ڕێكنه‌كه‌وێت، ئه‌وا وه‌كو 2018 ده‌توانێت به دوو كاندید بێینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگدان جیای بكه‌ینه‌وه”.
جەختی لەوەشکردەوە، “به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كاك بافڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌گه‌ر سیستمی هاوسه‌رۆكیش بێت ئه‌وا بابه‌تێكی ناوخۆمانه بابه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه”.
وتیشی، “له سیاسه‌تدا مام و برازا نه‌ماوه ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود بارزانی، مام و برازایه‌تی بكردایه، ده‌بوایه ڕاسته‌وخۆ له دوای كۆچی سه‌رۆك مامجه‌لال ئه‌و مام و برازایه‌تیه‌ی بكردایه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بوایه به‌رامبه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بوایه به‌شێوازێكی دیكه ڕه‌فتاری بكردایه”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “كاك قوباد و كاك بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر هیچیش نه‌بن هه‌ر له‌گه‌ڵییان داده‌نیشن، چونكه پێگه‌ی ئه‌وان له كورسیه‌كانیان گه‌وره‌تره، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌كه‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕی مامجه‌لالن”.