لێكتێگەشتنێك لە نێوان عێراق و توركیا واژۆ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لە وڵاتانی عێراق و توركیا بەنیازن لە داهاتوویەكی نزیكدا لەسەر پرسی ئاو لێكتێگەشتنێك لە نێوان خۆیان بەدیبهێنن تاوەكو كۆتایی بەو كێشانە بهێنن كە بەهۆی ئاوەوە لە نێوانیاندا دروستبووە.

فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لەبەغدا رایگەیاند، بەمنزیكانە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وڵاتەكەی و عێراق لەسەر ئاو دێتە دی.

وتیشی، “توركیا بە ئەرێنی سەیری هاوكاری عێراق دەكات لەسەر ئاو لە ساڵی 2019شدا توركیا پلانی كاری لەسەر كێشەی ئاو پێشكەشی لایەنی عێراقی كرد، پلان و پرۆژەی ئاو لە ناوچە دیاریكراوەكان لە خۆ دەگرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، جیاوازی بۆچوونی ئەنقەرە و بەغدا لەسەر پرسی ئاو، لە روانگەی عێراقەوە بۆ ئەو پرسە وەك كێشەیەكی هاوبەشكردنی ئاو سەرچاوەیان گرتووەو لە دەرەوەی بەركەوتەی ئاوە، عێراق بەشێوەیەكی گونجاو ئاو بەكارناهێنێت.

دڵنیایشیدا لەوەی، ویستی وڵاتەكەی ئەوەیە ئەزموونەكانی خۆی لەگەڵ عێراق لە رووی تەكنیكی و هەم لە ڕووی مرۆییەوە بەشداری پێ بكات.
لە ساڵی2014 هەردوو وڵاتی عێراق و توركیا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لە بارەی ئاوەوە واژۆ كرد و تیشكیان خستە سەر گرنگی هاوكاری لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو بۆ رووبارەكانی دیجلە و فورات.

بەپێی لێكتێگەشتنەكەش بڕیاردرا بەدیاریكردنی بەشی ئاوی هەر وڵاتێك لە ئاوی هەردوو ڕووبارەكە و جەختیش لەسەر گرنگی خەمڵاندنی سەرچاوەكانی ئاو كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا