پۆڵەتیک پرێس
پاش ڕاگەیاندنی توشبوونی سەرۆکی ئەمریکاو خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕکابەرەکەی و جێگرەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە تویتێکدا هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.
لە رێی تویتێکەوە هەریەکە لەجۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی و کامیلا هێرسی جێگری هیوای چاکبوونەوەیان بۆ تڕەمپ و هاوسەرەکەی خواست، پاش ئەوەی ڕاگەیەنرا کە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند ” من و جیل هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ سەرۆک تڕەمپ و میلانیا خانمی یەکەم دەخوازین، ئێمە بەردەوام دەبین لە نزاکانمان بۆ تەندروستی و سەلامەتی سەرۆک و خێزانەکەی.”
کامیلا هێرسیش کە بڕیارە لە حەوتی ئەم مانگە دیبەیتی جێگری سەرۆک لەگەڵ مایک پێنس لە شاری ساڵت لەیکی یوتا ئەنجام بدات لە تویتەکەیدا وتوویەتی “من و داگ، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی جۆ بایدن و هاوسەرەکەی و هیوادەخوازین سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم بە زوویی چاکببنەوە.“