پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرێتی بەشی ئەندازە هەڵمەتی هێڵکاریکردنی شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێکدا بەڕێوەبەرێتی بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەست دەکات بە هێڵکاریکردنی شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار، کە لەلایەن بەشی ئەندازەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت.
ئەندازیار هەرێم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەتی هێڵکاریکردنەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ئامادەکارییەکانی دەستیپێکردووە و لە ئەمڕۆوە سێشەممە 18ی نیسان دەستکراوە بە هێڵکاریکردنی شەقامی هەواری شار بەرەو بازگەی دۆڵەڕووت وەک یەکەم قۆناغ.
ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغەکانی داهاتوودا بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەچەند قۆناغێک ئەم پرۆسەیە دەیانگرێتەوە.