پڕۆژەی شەقامێكی دووساید لە كەلار تەواو دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەی شەقامی دووسایدی ئەندازیاران_رزگاری لە كەلار تەواو كرا‌.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بودجەی پرۆژەی شەقامی دووسایدی ئەندازیاران_رزگاری، لەسەر پەرەپێدانی پارێزگا‌ و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی جێبەجێكراوە، پرۆژەكەش‌ هەر چوار گەڕەكی ئەندازیاران، ئەنفال، گەرمیان و رزگاری بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، درێژایی شەقامەكە 1080 مەتر‌ و پانی‌ 30 مەترە، لەگەڵ شەقامەكە‌ چەند بڕگەیەكی وەك ئاوەڕۆ و بارانا و شۆستەی تێدا جێبەجێكراوە و قەرەباڵغی ناو شاری كەلار كەمدەكاتەوە، سیمایەكی جوانیش بە شارەكە دەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا