ئەم بابەتە 111 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس:
هەوڵەكان بۆ پەسەندكردنی یاسایی دادگای فیدراڵی بەردەوامەو ئەندامێكی لیژنەی یاسایش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تەنیا دوو بڕگە ماوە، چاوەڕواندەكرێت رۆژی یەك شەممە یەكلابكرێتەوە و بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانیش بخرێتە دەنگدانەوە و تێپەڕێنرێت.
ئەڵماس فازڵ ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دوای شەش سەعات لەكۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەن لەگەڵ سەرۆكی كوتلەكان و لیژنەی یاسایی توانرا ئەو شەش بڕگەیەی كەوا نەتوانرا لەكۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمان نەتوانرا دەنگی لەسەر بدرێت چوار بڕگەیان یەكلاكرانەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی وتیشی: تەنیا دوو ماددە ماونەتەوە یەكلابكرێتەوە، ئەوانیش بڕگەكانی سێ و دوانزدەیە، ئەوانیش چاوەڕواندەكرێت رۆژی یەك شەممە یەكلابكرێتەوە و بۆ كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممە بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت و تێپەڕێنرێت.
لەماوەی رابردودا پەرلەمانی عێراق چەندجار دانیشتنی لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكە ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان لەسەر چەند بڕگەو ماددەیەكی نەتوانراوە پرۆژەكە پەسەند بكرێت.