سەرۆککۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ پشتگیریکردنی فەلەستین دووپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازی محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا،گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکە تاووتوێ کرا، کە تێیدا سەرۆککۆمار ئاماژەی بە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی و ڕاوێژکردن کرد لەبارەی بابەتە جێبایەخە هاوبەشەکان کە خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە و هەماهەنگی بونیادنەرانە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دراوسێ  بکات.

هەروەها د.لەتیف ڕەشید جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەڵەستینی و پێویستی کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژیانە و ڕاگرتنی بۆردوومان و هێرشەکان لە دژی گەلی فەڵەستین و پێویستی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرجەستەکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە.

لەلای خۆیەوە ،باڵیوز ئال سادق هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دوپاتیشیکردەوە لە پەرۆشی سەرکردایەتی ئێران بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا و فراوانکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق و ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا