هەزاران کرێکاری نەوت لە ئێران لە مانگرتن بەردەوامن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەکی دیکە لە کرێکارانی نەوت لە ئێران چوونە ڕیزی ئەو کرێکارانەی ماوەی ١٠ ڕۆژە لەو وڵاتە لە مانگرتن لە کارەکانیان بەردەوامن.

بەگوێرەی وتەی چالاکوانانی کرێکاری لە ئێران کە بە ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ-یان ڕاگەیاندووە، “ژمارەی کرێکارە مانگرتووەکان نزیک دەبێتەوە لە ٦٠ هەزار کرێکار کە لە پڕۆژەی پاڵاوگەکانی نەوت لەو وڵاتە مانیان لە کارکردن گرتووەو داوای باشکردنی دۆخی کار و ژیانیان دەکەن”.

چالاکوانان دەڵێن، “لەگەڵ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و خاوەنکاران هەوڵی شکاندنی مانگرتنەکە دەدەن، بەڵام کرێکاران سورن لەسەر ئەوەی تا جێبەجێکردنی داواکانیان بەردەوام دەبن”.

سەرەتای ئەم مانگرتنەی کرێکاران لە شاری بەهبەهان-ی پارێزگای خوزستان دەستیپێکرد، تا ئێستاش لە چەندین پارێزگای دیکە بەردەوامە.

کرێکارانی مانگرتوو دروشم دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بەتایبەت بێژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران بەرزدەکەنەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کارکردن بەو یاسایانەی وەستاندووە کە دەبێتە هۆی باشکردنی بژێویان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک