پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 94 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 93 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 23 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەڕێژەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمبکاتەوە تا یارمەتیدەر بێت لە جێگیربوونی نرخەکانی نەوت.