وەزارەتی دەرەوە: تیمی دیبلۆماسی دانیمارک پێویستە لە ماوەی دوو رۆژدا عێراق جێبھێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی تر لەبەردەم باڵیوزخانەی عێراق لە دانیمارک، قورئانی پیرۆز سوتێندرا، عێراقیش دوو رۆژ مۆڵەت دەداتە دیبلۆماتکارانی دانیمارک تا بەغداد جێبھێڵن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی رووداوەکەی کرد و رایگەیاند، تیمی دیبلۆماسی دانیمارک پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا عێراق جێبھێڵن.
لای خۆیەوە، فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، عێراق سورە لەسەر رادەستکردنەوەی سەلوان مومیکا ئەو کۆچبەرەی کە دوو جار قورئانی پیرۆزی لە سوید سوتاند، کە بەھۆیەوە حکومەتی عێراقی سەرجەم پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پچڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا