سەرۆك كۆمار: هیوادارم هەموو كێشەكانی عێراق بە دیالۆگ و هاوكاری چارەسەر بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق، نەبوونی یاسای نەوت و غاز لە عێراق بە گرفت دەزانێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، راشیدەگەیەنێت: سێ ساڵە عێراق هەنگاوی باشی نەناوە و نەیتوانیووە بودجە بە باشی خەرج بكات.

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی بەشداریكردنی لە سێیەم كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك وتارێكی پێشكەشكرد و وتی: هیوادارم وانە لە قۆناغی رابردوومان وەربگرین و هەموو كێشەكانی عێراق بە دیالۆگ و هاوكاری چارەسەری بكەین.

وتیشی: ماوەی سێ ساڵە عێراق نەیتوانیووە بودجە بە باشی خەرج بكات، هەروەها نەشیتیوانیوە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

سەرۆك كۆماری عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە، هەروەها جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری لە هەموو ناوچەكانی عێراق.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، وتی: ئەگەر كێشە هەبێت لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، دەبێ بەپێی دەستوور كێشەكان چارەسەر بكرێت، نەبوونی یاسای نەوت و غاز یەكێكە لە كێشەكان، هیوادارین پەلە بكرێت بۆ ئەوەی یاسای نەوت و غاز لە عێراق هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا