پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەریم عێراق، شاعیری ناوداری عێراقی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و پرسەو سەرەخۆشی بۆ خێزانی شاعیر دەنێرێت و دەڵێت، شاعیری مەزن کەریم ئەلعێراقی کە بە چەندین کاری داھێنەرانەی کلتوور و ھونەری دەوڵەمەند کرد، ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێکردین، ھاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی و دۆست و خۆشەویستانی دەردەبڕین”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراق:
شاعیری مەزن کەریم ئەلعێراقی کە بە چەندین کاری داھێنەرانەی کلتوور و ھونەری دەوڵەمەند کرد، ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێکردین.
ھاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی و دۆست و خۆشەویستانی دەردەبڕین.
خودای گەورە لێخۆشبێت و بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا للە وإنا الیە راجعون
کەریم عێراقی، شاعیرێکی ناوداری عێراق بوو، لە لە ساڵی 1955 لە بەغدا لە دایکبووە، چەندین هۆنراوەی بۆ دیارترین هونەرمەندانی عێراقی و عەرەب بەگشتی نووسیوو کە دیارترینیان؛ سەمیرە سەعید، کازم ساهیر، فوئاد سالم، ئەسالە نەسڕی و دیانا حەداد و چەندین هونەرمەندی دیاری عەرەب.