بانکی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە29ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  216,809,321 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 200,349,321 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 16,460,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی  100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزار و 750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەکاتێکدا ڕۆژی دووشەممە، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی هەموو هۆکارەکانی قەیرانی دۆلار پێشبینی دەکەن لەساڵی نوێدا نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا