بە هەوڵی هەسەدە عێراق ئەو سێ‌ كرێكارەی ئازاد كرد بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیری كردبوون

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە سێ كرێكاری خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانی ئازادكرد كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق بەهۆی تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپابوو.

هێزەكانی سوریای دیموكرات، نێوەندگیری بۆ ئازادكردنی سێ كرێكاری شاری كۆبانی كرد، كە نزیكەی شەش ساڵ لەمەوبەر بەمەبەستی كاركردن و هەڵكەندنی بیری ئاوی خواردنەوە چووبوونە شاری موسڵ، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق دەستگیر كرابوون و تۆمەتبار كرابوون بە پەیوەندی بە داعش، بەو هۆیەوە سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندرابوو.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی فەرماندەیی گشتی ئەو هێزانە، دوای ئازادكردنی ئەو كرێكارانە پێشوازییان لێكردن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە ئەو سێ گەنجە دوای هێرشی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی لە ئەیلوولی 2014، لە خاكی توركیاوە چوونەتە باشووری كوردستان، لەوێش مۆڵەتی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیان وەرگرتووە.

دوای ئەوەی ئەو كرێكارانە رویان لە سنوری موسڵ كردبوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران و بردرانە زیندانی ناسریە لە پارێزگای زیقار سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا