پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە دادگایەکی بەریتانیا پەرستارێکی تەمەن 33 ساڵ تۆمەتی کوشتنی پێنج منداڵی ساوای کوڕو دوو منداڵی ساوای کچ و هەوڵدان بۆ کوشتنی شەش منداڵی تری ساوای بەسەردا سەپێنرا کە یەكێک لە قوربانییەکان تەنها تەمەنی یەک رۆژ بووە.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە لوسی لێتبی، پەرستار لە نەخۆشخانەیەکی باکوری رۆژئاوای ئینگلتەرا، تۆمەتی کوشتنی حەوت منداڵی بەسەردا سەپێنرا و رۆژی دووشەممەی داهاتوو سزاکەی دیاری دەکرێت کە رەنگە سزای زیندانی هەتایی بەسەردا بسەپێنرێت.
لوسی تەمەن 33 ساڵ پێنج منداڵی ساوای کوڕ و دوو منداڵی ساوای کچی لەو نەخۆشخانەیە کوشتووە کە کاری تێدا کردووە لەنیوان 2015 بۆ 2016 بە ناوی نەخۆشخانەی “کاونتس چێستەر.”
داواکاری گشتی لەسەر دۆسیەکە رایگەیاند، لوسی هەندێک لە قوربانیەکانی بە لێدانی دەرزی ئەنسۆڵین کوشتووە و هەندێکیشیانی ناچار بە هەوا هەڵمژین و شیر خواردن کردووە، کە هەندێک جار چەند جارێک ئەمانەی دووبارە کردووەتەوە تا منداڵەکان مردوون.