لە سلێمانی ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، نۆ ئەندامی داعشیان لە شاری سلێمانی دەستگیر كردووە.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، دەزگای دژە تیرۆر بە هاوكاری لەگەڵ دژە تیرۆرى سلێمانی، نۆ ئەندامی چەكدارانی داعشیان دەستگیر كردووە.

باسی لەوەشكردووە ئەو كەسانە بەپێی مادەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، بەوهۆیەشەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو نۆ ئەندامەی داعش سەر ڕێكخراوی داعشی ناسراو بە ویلایەتی عێراق كەرتی باشورن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا