جامی پیشەگەران: تۆتنهام یان چێڵسی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو سەعات 9.45 بە كاتی كوردستان یەكەم یاری جامی كاراباو و واتا جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا بە دێڕبییەكی ئاگرین لە نێوان هەردوو یانەكانی تۆتنهام و چێڵسی بەڕێوە بچێت تیایدا براوە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی 8 ی جامەكە و ئەوی دی هەر لەم قۆناغەوە ماڵئاوایی دەكات لە جامەكە.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەم جامە وەك تاقیگەیەك بۆ خولی پریمەرلیگ بە كار دەهێنێت یاساكان دروست دەكرێت لەم جامەدا تاقی دەكرێنەوە دواتر ئەوەی باشە لە پریمەرلیگ جێبەجێ‌ دەكرێت ئەوەشی خراپە كار بۆ چاك كردنی دەكرێت بە پێی ئەوەش كە بۆ ئەمساڵ بڵاو كراوەتەوە لەم قۆناغەوە یاساكان گۆڕاون:
1/ لێدانی یەكلاكەرەوەكان دەگەڕێتەوە سەر یاسا كۆنەكە واتا تیمی 1 لێدانێك تیمی 2 لێدانێك نەك وەك ئەوەی پار وەرز كرا تیمی 1 لێدانێك تیمی 2 دوو لێدان و ئینجا تیمی 1 لێدان ئێستا كلاسیكیانە جێبەجێ‌ دەكرێتەوە.
2/ یاری گەڕانەوە نەما ئەمساڵ یارییەكان بە یەك یاری بە كۆتا دەهێنرێن واتا ئەمشەو تۆتنهام یان چێڵسی ماڵئاوایی دەكەن و فرسەتی یاری گەڕانەوە نییە ئەگەر یەكسان بوون.
3/ دوو كاتی زیاد كراو واتا ئیكسترا نەماون پاش 90 خولەكی یەكسان بوون لە نێوان یانەكان یەكسەر لێدانی یەكلاكەرەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

ئەوەی جێگەی باس بێت لەم قۆناغەدا پاش ئەوەی دوێنێ‌ شەو دوو شەممە لە خولی پریمەرلیگ لیڤەرپول و ئەرسیناڵ ڕووبەڕووبوونەوە شەوی پێنج شەممەی داهاتووش بە هەمان شێوە لەم جامەدا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

لیستی تەواوی یارییەكانی قۆناغی 16

ئەمشەو سێ‌ شەممە
تۆتنهام X چێڵسی                 سەعات 9.45

سبەی شەو چوار شەممە
نیوبۆرت X نیوكاسڵ
بیرنلی X مان سیتی
ئیڤەرتۆن X ویستهام
برایتۆن X مان یونایتد

شەوی پێنج شەممەی داهاتوو
برینتفۆرد X فۆڵهام
ئەستۆن ڤێلا X ستۆك سیتی
لیڤەرپول X ئەرسیناڵ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا