ئۆرەگوای كۆڵۆمبیای هەلا هەلا كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا لە سەر یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ فیكەی كۆتایی بردنەوەیەكی گەورە بۆ هەڵبژاردەی ئالسیلێستی ئۆرەگوای لێ‌ درا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا.

لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی دووەم بەرەبەیانی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022 لە سەر حسابی كیشوەری ئەمریكای لاتین هەردوو هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا و ئۆرەگوای ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە لە یارییەك دا كە دەبوو زۆر گرنگ بێت بۆ هاوڕێكانی خامیس ڕۆدرێگز میوانداری سوارێز و كاڤانی و هاوڕێكانیان كردن، بەڵام هەر لە خولەكی 5 ی گێمی یەكەمەوە كاڤانی وەك دووپشك پێوەی دان دواتر و لە خولەكی 54 دا لویزیتۆ توانی لە خاڵی سزاوە گۆڵی دووەمی وڵاتەكەی تۆمار بكات و پاش 18 خولەكی تر لەو گۆڵە نۆنێزیش گۆڵی 3 و دڵنیایی تۆمار كرد و ئالسیلێستی توانی بە بردنەوەیەكی گەورە قەرەبووی دۆڕانەكەی پێشووی بداتەوە.

كۆڵۆمبیا 0 X ئۆرەگوای 3

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا