مه‌حره‌ز به‌دوای یانه‌دا ده‌گه‌رێت

پۆله‌تیك سپۆرت

یاریزانی جه‌زائیری و یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ریاز مه‌حره‌ز، ماوه‌یه‌كه‌  له‌لایه‌ن راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی پیپ گواردیۆلا یاریی پێناكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ و هانده‌رانی توره ‌كردووه‌.

مه‌حره‌ز پێشتر یاریزانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بوو، هه‌روه‌ها توانی خولی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌ له‌ ساڵی 2015 بباته‌وه‌، دواتر له‌سه‌ر خواستی گواردیۆلا روویكرده‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ر بۆچوونی له‌سه‌ر ناوبراو گۆڕاوه‌ و یاریی پێناكه‌.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن پیپ پێی وتووه‌:
به‌دوای تیپێكی نوێدا بگه‌ڕێت و له‌ پلانی وه‌رزی داهاتوو شوێنی نییه‌.

یاریزانه‌كه‌ ئێستا له‌ پشوودایه‌ و نزیكه‌ روو بكاته‌ یانه‌ی ئه‌یسی میلان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا