مباپێ ماڵئاوایی دەکات

ئەم بابەتە 241 جار بینراوە

یانەی پاریس سانجێرمان توانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بە چوارینەک ئەو هەفتەیە بەسەرکەوتن تەواو بکات .

لە خوولەکی 37دا مباپێ توانی گۆڵی چوارەمین تۆمار بکات و کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزدا کردە 40 گۆڵ و توانی وەرزێکی نموونەی بەڕێ بکات .

هاوینی داهاتوو گرێبەستی لاوە فەرەنسێکە لەگەڵ پاریسدا تەواو دەبێت و ناوبراو تا ئێستا ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت ڕوو بکاتە یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانی ، مباپێ لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر وێنەیەکی داناوە و تێدا ئاماژە بە ماڵئاوایی دەکات بۆیە سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کەمەبەستەکەی مباپێ ڕوونە و دەیەوێت کۆتایی وەرز ڕیزی یانە فەڕەنسێکە جێبهێڵێت .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک