پۆله‌تیك سپۆرت
یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌ستیكردووه به گواستنه‌وه‌ی یاریزانی تازه و ده‌یه‌وێت به كه‌مترین پاره باشترین یاریكه‌ره به ئه‌زموونه‌كان بگوازێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوو هێرشبه‌ری كرواتی ماندزۆکیچ روویكرده یانه‌ی ئه‌یسی میلان، كه تیپه‌كه ده‌یه‌وێت پاتۆش بۆ پاڵی ئیبرا و مانزۆ بگوازێته‌وه، تا سیانه‌ی پێشه‌وه به‌هێزتر بكات.
له‌وباریه‌وه پاولۆ ماڵدینی به‌ریوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی میلان ده‌ڵێت:
کار لەسەر تیمێکی گەنج و یاریزانی بە ئەزموون دەکەین.. بەردەوام دەبین لەسەر ئەم رێگایە.
ئایا ئیبرا رازی بووە به هاتنی ماندزۆکیچ ؟
نەخێر ئێمە ڕاوێژ بە یاریزان ناکەین و هەمیشە پەیوەندی لەگەڵ ڕاهێنەردا ده‌به‌ستین، مەبەستم ئەوە نییە کە ئیبرا ماندزۆکیکی ناوێت، چونكه بڕیار لەسەر گرێبەستکردن ئیداره ده‌یدات و كاری یاریزان نییه.
له به‌رامبه‌ردا زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وتی: هاتنی مانزۆکیچ من دڵخۆشدەکات، ئێستا ئێمە دوو کەسین کە زۆر ترسێنەرین بۆ هەمووان.