وەزیری سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و وەزیری نەوت كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت بە سەرۆكایەتیی شاندێك لە بەغدایە و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و وەزیری نەوت كۆبووەتەوە، گفتوگۆكراوە لەبارەی چارەسەركردنی ئەو گرفتە یاسایانەی تایبەتن بەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان، شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە سەرۆكایەتیی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت سەردانی بەغدای كرد و بە جیا لەگەڵ هەر یەك لە فائق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی فیدرال كووبوونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی كۆتاییهێنان و یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیانە گفتوگۆیان كرد كە لە ماوەی ڕابردوودا، هەردوو دژی یەكتر تۆماریان كردبوو.

باسی لەوەشكردوە هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ پێكەوە كاركردن و چارەسەركردنی ئەم دۆسیانە دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دیداری شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ باس لە باشتركردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو لا كرا.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، رێكارەكان تەواو بوونە و هەر دوو لا ئامادە بوونی خۆیان بۆ زووتر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەربڕی.

لە 25ـی ئادارەوە و بە كاریگەریی بڕیاری دەستەی ناوبژیوانیی پاریس، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیرا، بەپێی رەشنووسی بودجەی عێراق، دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بەو پێیە زیانەكانی بەر عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتوون لە كەمتر لە دوو مانگ یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا