پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره‌ى به‌مزووانه پرساندن له وه‌زیرى دارایى عێراق بكرێت، بۆ پرساندنه‌كه‌ش پێنج پرسیار ئاڕاستەی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كرێت، یه‌كه‌م پرسیاریش به هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات، په‌رله‌مانتارێكى عێراقیش ده‌ڵێت “ده‌ستپێكردنى پرسیاره‌كان تایبه‌ت به‌هه‌رێم موزایه‌ده‌یه”.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پرساندن له عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌كرێت و بۆ ئه‌و پرساندنه‌ش پێنج پرسیار ئاڕاسته‌ى ناوبراو ده‌كرێت، یه‌كه‌م پرسیاریش تایبه‌ته به ناردنی دوو ترلیۆن و نیو دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2019.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ده‌ستپێكردنی پرسیاره‌كان به‌هه‌رێم بۆ وه‌زیرى دارایى زیاتر له موزایه‌ده ده‌چێت، چونكه بۆ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌ستیان به موزایه‌ده كردووه”.
وتیشى، “بابه‌تی هه‌رێمى كوردستان باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى موزایه‌ده‌ى پێوه‌بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا له عێراقدا زۆر پرسى دیكه هه‌یه له‌وه‌زیرى بپرسنه‌وه، ئه‌وه‌ش هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر بودجه و رێككه‌وتنى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم نابێت”.
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى هه‌رێم به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى هه‌یبووه له‌گه‌ڵ به‌غدا مافى خۆیه‌تى زیاتر له‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ بنێردرێت، “ئێمه‌ش تێبینى زۆرمان له‌سه‌ر وه‌زیر هه‌یه و پیاوێكى ترسنۆكه له‌به‌رانبه‌ر كوتله‌سیاسیه‌كان و ناوێرێت هیچ هه‌نگاوێك بنێت”.