بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمرۆ بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم بەبەرزی مایەوە، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئابی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 148 هەزار دینار و 100 دینار دەفرۆشرێت.

وتیشی “جگە لەبەهای دۆلاری ئەمەریكی جۆرەكانی دیكەی دراو لەبازڕدا بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکردووە، ئەو زیادبونەش كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا