بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمرۆ بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم كەمێك دابەزی بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە147 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 26ی تەموزی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار كەمێك دابەزی، لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 147 هەزارو 800 دینار دەفرۆشرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دینای عێراقی بەرزبوەوە بەشێوەیەك بەهاكەی 148 هەزار دیناری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا