بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بەرۆژانی رابردوو ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم دابەزینی زیاتلری بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی حوزەیرانی 2021، بەهای دۆلار دابەزینی زیاتری تۆماركرد.

وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 145 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت”.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلار 150 هەزاری تێپەڕاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا