بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەرۆژانی رابردوو ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نرخێكی نوێیان تۆمارکرد، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 23ی حوزەیرانی 2021، بەهای دۆلار دابەزینی زیاتری تۆماركرد.

وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 147 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەهاكەش بەردەوام لەگۆرانكاریدایە.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلار 150 هەزاری تێپەڕاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا