زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕوو لەزیادبوونە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات و لە پێنج ملیار دۆلار نزیک بووەتەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، “لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و باسیان لە کێشەکە کردووە و هیوادارن چارەسەر بێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەندەری جەیهانەوە یەکێک بووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و گفتوگۆیان لەسەر کردووە.

لەکاتێکدا، دوێنێ سێشەممە22ی ئاب، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق کۆدەبێتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە ڕاگیرا، لەئێستادا زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە چوار ملیار و 758 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا